بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لە دیدارێکدا لەگەڵ سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، هیوای ئەوەی دەربڕی کە دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عومان، ئەنجامی ئەرێنی لە گەیشتن بە سەقامگیریی ناوچەکە بە دواوە بێت.
لەم دیدارەدا کە لە پەراوێزی لوتکەی دیپلۆماسی ئەنتالیا لە تورکیا بەڕێوەچوو، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئێران و عێراق و ڕێگاکانی پتەوکردنیان تاوتوێ و ئاڵوگۆڕ کران.
هەروەها لە دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد، بەتایبەت سووریا، لوبنان و یەمەن .
خەتیبزادە هەروەها بە فەرمی بانگهێشتی فوئاد حوسێنی کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی وتووێژی تاران.
Your Comment